بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلیکساندر سکاکوف لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی فەرمی ئەرمەنستاندا وتی: تورکیا پاشەکشێ بە هێزەکانی لە ناوچە باکوورییەکانی سووریا ناکات و هەوڵ دەدات ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە کوردەکان چڕ بکاتەوە تا کونترۆڵی ئەو ناچە بکات.
ناوبراو زیادی کرد: توکیا هێزەکانی لە سووریا بەهێزتر دەکات و بۆ پاراستن و مانەوەیان لە سووریا هەوڵ دەدات.
ئەلیکساندر سکاکوف سەبارەت بە تەعامول و پێوەندییەکانی تورکیا و ڕووسیا وتی: ئەو بابەتە پێوەندیی بە سووریاوە نییە بەڵکوو پێوەندی بە کەسایەتی سەرۆک کۆماری هەردوو وڵاتی تورکیا و ڕووسیاوە هەیە.
ئەو شرۆڤەکارە جەختیشی کرد: ئەنقەرە شەڕی خۆی دژی گرووپە کوردەکان لە عێراق و سووریا چڕ دەکاتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment