بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد مەهدی شەهریاری پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە میوانداری سیامەند ڕەحمان وەرزشوانی خەڵکی شنۆ بوو.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەو دیدارەدا وتی: ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئێران بە سیامەند ڕەحمانەوە شانازی دەکەن و ئەرکی سەرشانی هەموومانە، هەوڵەکانمام بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانی ئەم وەرزشوانە بخەینە گەڕ.
شەهریاری زیادی کرد: وەرشوانێکی بە ئەخلاق وەکوو سیامەند ڕەحمان، ئاڵای پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی چەندین جار بەرز کردوەتەوە و بوەتە مایەی شانازی بۆ گەلی ئێران.
سیامەند ڕەحمان لەو دیدارەدا وتی: لەو وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە پێشنیاری زۆرم هەبووە بەڵام بە بۆنەی خوشەویستی وڵات و پارێزگاکەمەوە هیچیانم قبووڵ نەکردووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment