سەرمایە دانیان لە شاری سنە دەبێت ئاسانکاریی بۆ بکرێت

بەشی کوردستان- فەرمانداری سنە ئاماژەی دا بە پێداویستیی شاری سنە بە سەرمایەدانان و داوای لە بەرپرسان کرد ئامادە بوونی کەرتی تایبەت لەو شارە ئاسان بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم زارعی لە ئەنجومەنی ئیداری شاری سنەدا نیگەرانیی خۆی لە ئاماری بێکاری لە شاری سنە نیشان دا و وتی: دوەڵەت بە تنیا ناتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات، بۆیەش بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، دەبێت کەرتی تایبەت بەکار بگیردرێت.

زارعی درێژەی دا: ئێمە چاوڕوان دەکەین هەموو بەرپرسان بۆ چارەسەریی کێشەی بێکاری لە نێو لاوانی شاری سنەدا لە هەموو دەفرایەتییەکان کەڵک وەربگرن.

ناوبراو وتیشی: کۆبوونەوەی زۆرمان بۆ چارەسەریی کێشەکان لە شاری سنە هەبووە بەڵام ئێمە پێویستمان بە بەرنامەڕێژی باشتر هەیە بۆ گەیشتن بە دەرەنجامی پێویست و لابردنی بێکاری لە کۆمەڵگادا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10219

Your Comment

You are replying to: .
captcha