٧ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٤:٤٢
جێگره‌وه‌ی به‌نزین په‌یدا ده‌بێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زانایان توانییان جۆرێک سووته‌مه‌نی دابھێنن له‌ ماده‌یێک که‌ ڕه‌نگه‌ ھه‌رگیز به‌ خه‌یاڵماندا نه‌ھاتبێت و له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ ھۆی کۆتاییی ھاتنی سه‌رده‌می به‌نزین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاره‌زاکانی بواری کیمیا له ‌زانکۆی بریستۆل توانییان له ڕێی گۆڕینی "ئیسانۆل"ه‌وه‌ که ‌له ‌نێو خواردنه‌وه‌ کحولییه‌کاندا ھه‌یه‌ بکاته‌ بۆتانۆل.

شاره‌زایان ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ که‌ کاتێکی زۆر تێناپه‌ڕێت به‌ر له‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌کان جۆرێکی نوێ سووته‌مه‌نی به‌ کار بھێنێت و له ‌ساڵی ٢٠٢٢دا ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی سووته‌مه‌نی.

ئیسانۆل پێکھاته‌ی سه‌ره‌کیی گیراوه‌ کحولییه‌کان‌ وه‌ک جێگره‌وه‌ی به‌نزینه‌ له‌ ھه‌موو جیھاندا به‌ڵام جێگره‌وه‌ی نموونه‌یی نییه‌ به‌و پێیه‌ی چڕیییه‌که‌ی ده‌بێته‌ ھۆی که‌م کردنه‌وه‌ی وزه‌که‌ی و ده‌بێته‌ ھۆی داخورانی بزوێنه‌ره‌کانی.

له‌وباره‌یه‌و پرۆفیسۆر دنکان واس داھێنه‌ری سه‌ره‌کیی توێژینه‌وه‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: گۆرینی ئیسانۆل بۆ بۆتانۆل له ‌کارگه‌یێکی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی پێترۆکیمیاوی ده‌بێت و ئێستاش ده‌توانرێ ھه‌زاران گرام له‌و ماده‌یه‌ به‌رھه‌م بھێنرێت.

توێژه‌ران ڕایان‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌گه‌ر پرۆسه‌که‌ به‌پێی پلانه‌که‌ بڕوات فراوان کردنی ئه‌و به‌رھه‌م ڕه‌نگه‌ ته‌نیا پێویستی به‌ ٥ ساڵ ھه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10216

Your Comment

You are replying to: .
captcha