سنه‌؛ ئه‌و شاره‌ی له‌ باراندا قه‌پات ده‌بێت

به‌شی کوردستان- ژێرخانی شاری له‌ پارێزگای کوردستاندا کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه‌ و ئه‌م گرفته‌ له‌ ناوه‌ندی پارێزگادا دووقاته‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێژه‌ی بارینی به‌فر و باران له‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا هه‌ر ڕووی له‌ دابه‌زین بوووه‌ و به‌ گوێره‌ی دواهه‌مین ئامار ڕێژه‌ی بارین له‌ چاو مامناوه‌ندی 25 ساڵه‌ له‌ پارێزگای کوردستانه‌ سه‌تا 48 دابه‌زیوه‌. له‌م 25 ساڵه‌دا ئیمکانات و ته‌کنه‌لۆجیای شاری له‌ ئاستی جیهاندا هه‌ر ڕۆژه‌ ڕووی له‌ گه‌شه‌ بوووه‌ و زۆر ئاسایییه‌ هاووڵاتییان چاوه‌ڕوان بن شاره‌که‌یان به‌ نه‌رمه‌بارانێک تووشی گیر و گرفت نه‌بێت.

شاره‌کانی پارێزگا و به‌ تایبه‌ت سنه‌ هیچیان هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانی که‌رتی شارسازی گه‌شه‌یان نه‌کردوووه‌ و که‌مترین باران ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی ڕێگا و بوارگه‌ و پیاده‌ڕۆی شاره‌که‌ قوڵف و قاپات ببن و ئاو له‌ جۆگه‌له‌ و قه‌ناوه‌کان بداته‌ ده‌ر و خه‌ڵکی بۆ هاتوچۆ تووشی گرفتی جیدی بن.

به‌داخه‌وه‌ ژێرخانه‌ شارییه‌کانی پارێزگا به‌ هیچ له‌ونێک له‌گه‌ڵ ستاندارده‌ جیهانییه‌کان یه‌ک ناگرنه‌وه‌ و باشتر وایه‌ به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیای پارێزگا و به‌ تایبه‌ت شاری سنه‌ و گۆڕانی دۆخی که‌شوهه‌وا و ئه‌گه‌ری هاتنی لافاو، به‌رپرسان چی زووتره‌ چاره‌یێک بۆ کێشه‌ ژێرخانییه‌کانی شاری سنه‌ بدۆزنه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ به‌رنامه‌یێکی بۆ دابین بکه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10213

Your Comment

You are replying to: .
captcha