ئامانج له‌ سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا پێکهێنانی ئیئتیلافی هه‌ڵبژاردنه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی فراکسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: سه‌ردانی وه‌فدی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا به‌ ئامانجی پێکهێنانی ئیئتیلافی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف به‌ هه‌واڵده‌ریی "الشرقیه‌ نیووز"ی وتوووه‌: سه‌ردانی وه‌فدی قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان بۆ به‌غدا ته‌نها به‌ ئامانجی پێکهێنانی ئیئتیلافی هه‌ڵبژاردنه‌ و به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام نادرێت.

ناوبراو داوا له‌ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌کات هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چڕ بکه‌نه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10211

Your Comment

You are replying to: .
captcha