به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پسپۆڕه‌كانی زانكۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا جۆره چاره‌سه‌رێكی نوێی دژی شێرپه‌نجه دروست ده‌كه‌ن و ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ش وا له خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن كه لاواز بن و به ئاسانی بكرێنه ئامانجی چاره‌سه‌ری كیمیاویی.
سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كردوووه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌یان له پێكهاته‌ی ئه‌و قارچاكانه وه‌رگرتوووه كه له سه‌ر گژوگیای قوڵاییی ده‌ریاكانی ڕووسیا بوونیان هه‌بوووه، دوای چه‌ندین گه‌ڕانیش بۆیان دهركهوتوووه كه ئه‌و جۆره قارچكه ته‌نها له ده‌ریای ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا بوونی هه‌یه.
پسپۆڕه‌كان باسیان له‌وه كردوووه كه كه‌سانی توشبوو به شێرپه‌نجه دوای چه‌ند جارێک وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیاوی، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و چاره‌سه‌ره له سه‌ریان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام پێكهاته‌كانی ئه‌و قارچكه وا له له‌ش ده‌كات به‌رده‌وام له ژێر كاریگه‌ری چاره‌سه‌ره كیمیاوییهكهدا بێت و خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان لاوازتر بن.
ئه‌م چاره‌سه‌ره له تاقیگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا ئاماده كراوه، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كان له شاری هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دراوه، به ڕای پسپۆڕه‌كانیش پێویسته چه‌ند تاقیكردنهوهیێكی دیكه له سه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌ر بكرێت دواتر له سه‌ر نه‌خۆشه‌كان تاقی بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش كاتێكی زۆری پێویسته.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment