هاوپه‌یمانیی سیاسیی جۆربه‌جۆر نێوان کورد و ڕه‌وتی عێراقی له‌ داهاتوودا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورده‌کان له‌ داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌غدا ببنه‌ هاوپه‌یمانی سیاسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆڵا تاڵه‌بانی له‌ لێدوانێک بۆ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌" ده‌ڵێت: له‌ ئێستادا باس له‌ هاوپه‌یمانیی سیاسیی نێوان به‌رهه‌م ساڵح، بافڵ تاڵه‌بانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کرێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ به‌ دوور نازانین که‌ هه‌ندێک له‌ حزبه‌ کوردییه‌کان بۆ زه‌بر لێدان له‌ حزبه‌کانی دیکه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بادی ببنه‌ هاوپه‌یمان.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: بافڵ تاڵه‌بانی له‌ ئێستادا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک هه‌وڵ ده‌دات تا وکوو پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاسایی ببێته‌وه‌. ئه‌م چاره‌سه‌رگه‌له‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی عێراقی و له‌ پێناو ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10205

Your Comment

You are replying to: .
captcha