به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆڵا تاڵه‌بانی له لێدوانێک بۆ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه" ده‌ڵێت: له ئێستادا باس له هاوپه‌یمانیی سیاسیی نێوان به‌رهه‌م ساڵح، بافڵ تاڵه‌بانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کرێت، ئێمه‌ش ئه‌وه به دوور نازانین که هه‌ندێک له حزبه کوردییه‌کان بۆ زه‌بر لێدان له حزبه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ عه‌بادی ببنه هاوپه‌یمان.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات: بافڵ تاڵه‌بانی له ئێستادا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک هه‌وڵ ده‌دات تا وکوو پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاسایی ببێته‌وه. ئه‌م چارهسهرگهله له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی عێراقی و له پێناو ده‌رباز بوون له قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment