به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که پارته کوردستانییه‌کان و ئه‌هلی سوننه و ته‌نانه‌ت نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایانه‌ش که نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن ناڕازیین به ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراق.
ناوبراو وتیشی: له‌و ڕه‌شنووسه‌دا دادگه‌ری له نێوان گه‌لی عێراقدا ڕچاو نه‌کراوه.
ئه‌شواق جاف زیادیشی کرد: کورده‌کان 9 تێبینییان به ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی عێراق هه‌یه که گرینگ‌ترینیان پشکی هه‌رێمی کوردستان له بودجه و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه و دیکه‌ی تێبینییه‌کانیش پرسه‌کانی بودجه‌ی پارێزگای حه‌ڵه‌بجه و دیکه‌ی پرسه‌کان ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرد که کورده‌کان ئه‌و تێبینییانه‌یان به ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی نوێنه‌ران و حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاندوووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێی نه‌دراوه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment