هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌ستووری عێراق پێشێل ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری شه‌به‌کی ئیئتیلافی به‌دری په‌رله‌مانی عێراق، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌کات به‌رده‌وام خه‌ریکی پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراقه‌ و هیچ داپه‌ڕێک بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان به‌ به‌غدا و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئه‌نجام نادات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ ڕای‌گه‌یاند: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌ندێک له‌ وڵاتانی دیکه‌ به‌رده‌وام خه‌ریکی پێشێل کردنی ده‌ستووری عێراقه‌ و هیچ داپه‌ڕێک بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان به‌ به‌غدا و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ئه‌نجام نادات.

قه‌دۆ داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کردوووه‌ هه‌وڵێکی جیدی بدات دژ به‌ داپه‌ڕه‌ نایاسایییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ناچاری بکات ڕێز له‌ ده‌ستوور بگرێت و پێشمه‌رگه‌ش له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بباته‌ ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10200

Your Comment

You are replying to: .
captcha