به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوژین عومه‌ر که‌ریم، ڕای‌گه‌یاند: تۆماری ده‌نگده‌ران که‌م و کورتیی زۆری تێدایه و ساخته‌کاری و ناعه‌داله‌تییێکی زۆر هه‌یه‌م، هه‌موو لایه‌نه‌کان گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌م تۆماره تۆمارێکی دروست نییه و ناتوانرێت هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌ردی پێ ئه‌نجام بدرێت.
زیاتر وتیشی: به‌م تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ی که ئێستا هه‌یه ناتوانین هه‌ڵبژاردنێکی دروست ئه‌نجام بده‌ین، چوونکه تۆماره‌که تۆمارێکی ڕاست و دروست نییه، له ئێستاشدا یه‌که‌م کار که پێویسته بکرێت پاک کردنه‌وه‌ی تۆماره‌که‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، داتایێکی سه‌ره‌تاییم لابوو نزیکه‌ی ٤١ هه‌زار و هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د و نۆ كه‌س كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 90 ساڵه‌وه‌یه ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا هه‌یه، كه ده‌كاته دوو كورسی و نیوی په‌رله‌مان.
هاوژین عومه‌ر هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌کات: هه‌مو ئه‌مانه ده‌توانین بڵێین به نایاسایی له تۆماری ده‌نگده‌راندا بوونیان هه‌یه و زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار ناوی دووباره هه‌یه، که‌ده‌کاته ٢٥ - ٣٠ کورسیی په‌رله‌مان، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت وه‌ک ئه‌وه وایه که ئێمه له په‌رله‌مانی کوردستان کێبڕکێمان له‌سه‌ر ٧٥ کورسی کردبێت.
وتیشی: له‌چه‌ند ڕوویێکه‌وه تۆماره‌که کێشه‌ی تێدایه وه‌ک ناوی مردوو و دووباره و به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندان و به‌پێی راپۆرتێکی په‌رله‌مانیش، که له خولی سێیه‌می ٢٠١٣ ئاماده‌کراوه، ٢٥٠ هه‌زار ناوی مردوو هه‌یه له ساڵی ٢٠٠١ وه تا ئێستا، زانیاریش هه‌یه له‌و رێژه‌یه ٤٤٠ ناوی مردوو سڕاوه‌ته‌وه.
ڕاشی‌گه‌یاند: پێویسته ناوی مردووان له ساڵی ١٩٩١ تا ساڵی ٢٠١٧ پاک بکرێته‌وه که لای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه به‌ته‌واوی بیداته ئیداره‌ی کۆمسیۆن نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێشوتر به‌شێک له ناوه‌کانی داوه‌ته کۆمسیۆن به نیوه ناچڵی، چوونکه بۆ سڕینه‌وه‌ی ناوێک تۆ پێویستت به زانیاریی ته‌واوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه داوا ده‌که‌ین ئه‌م کۆمسیۆنه ئاماده نه‌بێت هه‌ڵبژاردن بکات یان ئه‌وه‌تا ڕه‌وشه‌كه یه‌کلابکاته‌وه له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌تایبه‌ت سه‌رۆکی حکوومه‌ت. پارتی زۆرێک له‌و دۆسییانه‌یان لایه به كرداری ڕێوشوێنه‌كان بکه‌ن و هاوکاریی کۆمسیۆن بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تۆماره‌که پاک بکرێته‌وه.
ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی به‌پێی ڕاپۆرته‌که کێشه‌یێکی دیکه له تۆماری ده‌نگده‌راندا بریتیه له‌وه‌ی نه‌ك ناوی دووباره، به‌ڵكوو سێ باره‌ش هه‌یه، و چه‌ندجارێک ناوی هاتووه، و له‌گه‌ڵ هه‌موو زانیارییه‌کانی تردا یه‌ک شته و وه‌ک ناوه‌کانی تره.
به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ده‌ری‌بڕی: له کۆتا هه‌ڵبژاردندا له ده‌نگدانی تایبه‌تدا که ١٨٥ هه‌زارکه‌س ده‌نگیدا، ئه‌م که‌سانه‌ش له ده‌نگدانی گشتیشدا هه‌ندێکیان ناویان هاتۆته‌وه دووباره ده‌نگیان داوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش خۆی کێشه‌یێکی دیکه‌یه بۆ تۆماره‌که.
جه‌ختیشی كرده‌وه كێشه‌یێكی دیكه بریتیه له ناوی له‌یه‌کچوو، که رێژه‌یه‌کی زۆره و پێویسته جیا بکرێته‌وه و ده‌بێت به دواداچوونی بۆ بکرێت، که ئه‌مانه دووباره‌ن یاخود ناوی ترن و له بنه‌مادا بوونیان هه‌یه.
هاوژین عومه‌ر ڕونیشی كرده‌وه له پرۆسه‌ی پاک کردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌راندا کۆمسیۆن به‌ته‌نیا تاكه لایه‌ن نییه، به‌ڵكوو ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران په‌یڕه‌وی ده‌رکردووه بۆ کارکردن و پاک کردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک بڕیار و ڕێوشوێنی ده‌ركردووه که ئه‌م بڕیارانه‌ش په‌یوه‌ندیداره به کۆمه‌ڵێک داموده‌زگای حکوومییه‌وه، که هاوکاریی کۆمسیۆن بکه‌ن.
ئاشكراشی كرد: پێویسته حکوومه‌ت هاوکاریی کۆمسیۆن بکات بۆ پاک کردنه‌وی تۆماری ده‌نگده‌ران، کۆمه‌ڵێک ئامێری تایبه‌ت هه‌یه بۆ ڕزگار بوون له پرۆسه‌ی بژاردنی ده‌ستی پێویسته له‌سه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم دابینی بکات و بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment