ئه‌مریکا دوژمنی ژماره‌ 1ی جیهانه‌

به‌شی ئێران- که‌ریمی قودووسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات دوژمنی ژماره‌ 1ی جیهان ئه‌مریکایه‌ و ئه‌و وڵاته‌ به‌ هۆکاری نائه‌منی له‌ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ وه‌کوو ئێران ده‌زانێت و ده‌ڵێت: نابێت به‌ ته‌مای بێگانه‌کان بین چوونکه‌ هیچ بیانییێک مه‌سڵه‌حه‌تی وڵاتی ئێمه‌ی ناوێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به‌ په‌یمان شکێنیی ئه‌مریکا له‌ گرێبه‌سته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕۆڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران کرد و ڕای‌گه‌یاند: جارێکی دیکه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان سه‌لماندی که‌ دوژمنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و تێکڕای گه‌له‌ ئازاده‌کانه‌. ڕۆڵی ئه‌و وڵاته‌ له‌ نائارامییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ئاشکرا بوو و توویته‌کانی تره‌مپ و هاوپه‌یمانانی بۆ هه‌ڵگیرسانی ئاگری ئه‌م نائه‌منییانه‌ بۆ هه‌موووان سه‌لمێندرا.

ناوبراو وتیشی: کاری نابه‌جێی ئه‌مریکا بۆ بردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئێران بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر داخوازیی ئه‌و وڵاته‌، داماوی و ده‌سه‌پاچه‌ییی حکوومه‌تی نامه‌شرووعی ئه‌مریکای نیشان دا و هه‌ڵبه‌ت بینیمان که‌ هیچ وڵاتێک پێشوازی له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا نه‌کرد.

که‌ریمی قودووسی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ نابێت پرسه‌ ناوخۆیییه‌کان له‌لایه‌ن بێگانه‌کانه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌ری‌بڕی: هه‌ر کێشه‌یێک که‌ له‌ وڵاتدا هه‌یه‌ هه‌موووان ده‌بێ به‌ هاوکاریی یه‌کتر چاره‌سه‌ری بکه‌ین و نابێت به‌ ته‌مای بێگانه‌کان بین چوونکه‌ هیچ بیانییێک مه‌سڵه‌حه‌تی وڵاتی ئێمه‌ی ناوێت.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆکه‌ له‌ هه‌ندێک بواری جۆراوجۆردا کێشه‌گه‌لێکی زۆر هه‌یه‌ و ده‌وڵه‌تیش ناتوانێت ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکات.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ زیادی کرده‌وه‌: دۆخی وڵات هه‌ستۆکه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی زیاتر بکاته‌وه‌ و وه‌کوو ڕێکخراوێک که‌ به‌رپرسیارێتیی جێبه‌جێکاری وڵاتی له‌ ئه‌ستۆدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان هه‌وڵ بدات چوونکه‌ خه‌ڵک داواکاریگه‌لێکی ڕه‌وایان هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10188

Your Comment

You are replying to: .
captcha