ئامادە بوونی کورد لە دانووستاندنی سووچی خاڵێکی هەرە گرینگە

بەشی جیهان- پیتێر فۆرد باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا و بەحرەین بڕوای وایە بەشدار کردنی کورد لە دانووستاندنەکەی ئاشتیی سووریا لە ڕووسیا خاڵێکی وەرچەرخان هەژمار دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پیتێر فۆرد باڵوێزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا و بەحرەین لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای بڵاو کراوەتەوە دەنووسێت دانیشتنی ناوبراو بە کۆنگرەی نەتەوەییی سووریا کە بڕیارە لە شاری سووچیی سووریا بەڕێوەبچێت هێزی سێهەمیی وڵاتی سووریا زەق دەکاتەوە و ئەوەش ئۆپۆزیسیۆنی نائیسلامیی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو باس لەوە دەکات ئامانجی سووریا لەو دانیشتنە ئاشتی دانەوەی حکوومەتی سووریا لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتەیە و لەولاوە کوردەکانیش دەیانهەوێ بە ١٥٠ کەسەوە لە تێکڕای نوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان لەو کۆبوونەوەیە بەشداری بکەن و بەم شێوەیە دژایەتیی تورکیا بۆ بەشدار بوونی یەکینەکانی پاراستنی گەل پووچەڵ بکەنەوە.

فۆرد وا بیر دەکاتەوە ئامادە بوونی سەرکردەی کوردی سووریا لەم دانووستاندنەدا خاڵێکی وەرچەرخانە و داتوانێت بە واتای وەلانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بێت کە ئەمریکا پشتیوانییان لێوەدەکات بەو شێوەیە کە بەڵێنی خۆبەڕێوەبەری بە کوردانی ئامادەبوو بدرێت و ڕووسیاش ئەو بەڵێنە زەمانەت بکات.

ئەم دیپلۆماتەی بەریتانیا بڕوای وایە کە دانی مافی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان، نووسینی دەستووری نوێ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەژێر چاوەدێریی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت قەیرانی ئێستای سووریا چارەسەر بکات دەنا نەخشەی B دێتە ئاراوە و ئەوەش لە ئاکامدا لە بەرژەوەندی ئەسەد و سەرکەوتنی تەواوی حکوومەتەکەی کۆتاییی پێدێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 10180

Your Comment

You are replying to: .
captcha