سه‌فه‌ری شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا پێویستی به‌ زه‌مینه‌سازییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌ڵێت: سه‌فه‌ری شاندێکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا پێویستی به‌ زه‌مینه‌سازی و دۆخی گونجاو هه‌یه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر تێکڕای قه‌ومییه‌ته‌کانی عێراق داناوه‌ و ده‌ری‌بڕی: نابێت ڕۆڵی دیاری دوو حیزبی پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: بافڵ تاڵه‌بانی ڕۆڵێکی گرینگی له‌ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی هه‌رێمی کوردستان گێڕاوه‌. سه‌ردانی شاندی دوو حیزبی سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا پێویستی به‌ زه‌مینه‌سازی و دۆخێکی گونجاو هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10174

Your Comment

You are replying to: .
captcha