به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نیکی هێڵی باڵیۆزی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هۆشداری دایه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران و وتی: جیهان چاودێریی کاردانه‌وه‌ی ئێران ده‌کات به‌رانبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان.
هێڵی وتیشی: ئه‌وه‌ی له ئێران ڕوو ده‌دات خۆپیشاندانێکی خۆڕسکه و داوای مافه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌کات و به‌هۆی پێشێل کردنی مافه‌کانی گه‌ل بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ، سه‌ری هه‌ڵداوه.
له به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی فه‌ره‌نسا پێی وابوو ئه‌م خۆپیشاندانانه هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و وتی: گۆڕانکاری له نێوخۆی ئێرانه‌وه دێته ئاراوه، نه‌ک له ده‌ره‌وه.
نوێنه‌ری ڕووسیاش نیگه‌رانیی وڵاته‌که‌ی له زیانه گیانییه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی ئێران نیشان دا، به‌ڵام وتی: "خۆپیشاندانه‌که زۆر ئاشتیخواز نه‌بوووه".
هه‌روه‌ها هێرشی کرده سه‌ر ئه‌مریکا و ڕای‌گه‌یاند: کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌وڵێکی بێ ئه‌نجامه بۆ په‌کخستنی رێککه‌وتنی ئه‌تۆمی له نێوان وڵاتانی زلهێز و ئێران.
نێرده‌ی چینیش داوای رێزگرتنی له کاروباری ناوخۆییی وڵاتان کرد و وتی: خۆپیشاندانه‌کانی ئێران کاروباری ناوخۆیییه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه.
هه‌ر وه‌ک وڵاتانی به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا و سوید و کوه‌یت هانی ئیرانیان دا مافی خۆپیشانده‌ران بپارێزێت و به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی ڕووسیا و فه‌ره‌نسا و چین پێیان وابوو، مافی مرۆڤ په‌یوه‌ندییێکی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌من و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
سه‌رچاوه: ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment