سه‌یید جه‌واد جه‌ماڵی نه‌وبه‌ندگانی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه به ئاراسته کردنی بابه‌تی زیاد کردنه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی دژ به ئێران به بیانووی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێک که سیاسه‌ته دوژمنکارانه‌کانی قبووڵ نه‌کات دوژمنایەتی ده‌کات و هیچ جیاوازییێکی بۆی نییه که له چ ڕێگایێکه‌وه دوژمنییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه جێبه‌جێ ده‌کات.
ناوبراو وتیشی: ئه‌مه‌ریکا ژستی پشتیوانی له مافی مرۆڤ به خۆی ده‌گرێت به‌ڵام له بڕیاردانه‌کانیان ته‌نیا به شێوه‌ی سیاسی کار ده‌که‌ن بۆ وێنه تره‌مپ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌کانی ئێران ده‌کات و له‌لایێکی دیکه‌وه سووکایه‌تی به ئێران ده‌کات و گه‌لی ئێمه به برسی وه‌سف کرد و گه‌مارۆکان زیاد ده‌کاته‌وه که له ڕاستیدا نیشانده‌ری دژبه‌یه‌کیی ڕه‌فتار و درۆ وتنی ئه‌وانه.
سه‌یید جه‌واد جه‌ماڵی نه‌وبه‌ندگانی زیادیشی کرد: ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی به پشتیوانی له ئاژاوه‌چییان به دوای پاکتاوی سیاسی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ئاماژه به کۆبوونه‌وه‌ی بێ‌ده‌رئه‌نجامی شه‌وی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌کات که له‌سه‌ر داواکاریی ئه‌مریکا به‌ڕێوه چوو و ده‌ڵێت: وڵاتانی ئاماده‌بووی ئه‌و کۆبوونه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆ ئه‌مریکا ڕوون کرده‌وه که ده‌ست له پرسی ناوخۆییی وڵاتاندا وه‌رنه‌دات و مافی ئێران بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژاوه‌چییانه که خه‌ساریان له ژیانی خه‌ڵک داوه، به فه‌رمی بناسێت.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: ئه‌مریکا نیگه‌رانی مامه‌ڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌چییانه که خه‌سار له وڵات و خه‌ڵک ده‌ده‌ن و دۆسیه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌هێنێت که له‌و ئه‌گه‌ره‌دا پێویسته که دیترانیش دۆسیه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی میسۆری و واڵستریت و میشیگان و دیکه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی بهێنن که دژ به هه‌ڵاوارده‌ییی حاکمیه‌تی ئه‌مریکا ئه‌نجام درا و پۆلیسی ئه‌و وڵاته توندوتیژییێکی زۆری نیشان دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment