سالم جومعه‌ نوێنه‌ری پارتییه‌ نه‌ک شه‌به‌ک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی شه‌به‌کی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: سالم جومعه‌ شه‌به‌کی نوێنه‌ری شه‌به‌ک نییه‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵکوو نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌نین قه‌دۆ به‌ هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه‌: هه‌ندێک نوێنه‌ری کورد هه‌لقۆستنه‌وه‌ له‌ قه‌ومی شه‌به‌ک ده‌که‌ن بۆ نموونه‌ سالم جومعه‌ شه‌به‌کی نوێنه‌ری شه‌به‌که‌کان نییه‌ به‌ڵکوو نوێنه‌رایه‌تیی پارتی و مه‌سعوود بارزانی ده‌کات.

قه‌دۆ جه‌ختیشی کردۆته‌وه‌: ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانیی نیشتمانی پاڵپشتیی شه‌به‌که‌کان نه‌کات هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا لاواز ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10157

Your Comment

You are replying to: .
captcha