به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی گرووپێک له سنووری ده‌ربه‌ندیخان له گرتهیێكی ڤیدیۆییدا له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان هه‌ڕه‌شه و بانگه‌شه‌یان بۆ شه‌ڕی چه‌كداری دژی حكوومه‌ت ده‌كرد ده‌ستبه‌جێ ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان و گه‌رمیان به بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستیان به لێكۆلینه‌وه و به‌دواداچوون كرد و له كه‌مترین ماوه‌دا توانییان ناسنامه‌ی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی گرووپه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن".
لیوا نه‌وشیروان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "پێنج له چه‌كداره‌كان له ژێر فشاری هێزه‌كانی ئاسایش خۆیان ڕاده‌ست كردوووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان ئه‌وه‌شی وتوووه: "له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و ته‌نها یه‌ک كه‌س ماوه له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ده‌ستگیر بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گه‌رمیان وتیشی: "ئه‌م گرووپه له‌لایه‌ن هه‌ژار ساڵحه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه و ژماره‌یێک گه‌نجی فریداوه و له‌خشته بردوون تا هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم كه له ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كراوه".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment