٦ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١١:٠٢
 PKK ناوچەیێکی سنووری سلێمانی جێدەھێڵێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی کرێکارانی کوردستان بڕیاری دا ناوچەیێکی سنووریی پارێزگای سلێمانی بەجێبھێڵێت، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش زانیاریی گرنگ لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات و ڕای‌دەگەیێنێت، "لەگەڵ PKK گەیشتووینەتە ڕێکەوتن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لە ماوەی ڕابردودا فڕۆکەکانی تورکیا چەند جارێک چیای ئاسۆس و گوندی گەڵاڵەی بۆردومان کرد بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و بەو ھۆیەشەوە زیانی ماڵی زۆر بە دانیشتووانی ئەو سنوورە کەوت.

ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند: "ئەو بیانوانەی ببوونە ھۆکاری بۆردومانی گوندی گەڵاڵەی سنووری قەزای ماوەت تا ڕادەیێکی باش کەم بۆتەوە و لەگەڵ PKK گەشتووینەتە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی".

سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنیش لەگەڵ PKK، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی کردەوە، "ڕێکەوتنە سەرەتاییەکانمان ئەوەیە، PKK لە سنووری گوندەکە دوور کەوتۆتەوە، ئەوەش وەکوو بڕینی بیانووی بۆردومانی گوندەکە".

ئەوەشی ڕوون کردەوە، لەماوەی ڕابردوودا گوندی گەڵاڵە بە بیانووی بوونی PKK لەو سنوورە چەند جارێک لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردمان کرا و بووە ھۆی ئەوەی دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵ بکەن.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکەش سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دا و وتی:"لە ئێستادا دۆخی ناوچەکە ئارامە و مەترسی لەسەر گوندەکە کەم بۆتەوە".

ئەوەشی ڕاگەیاند: "دانیشتووانی گوندەکە داوای ئەوەیان کردوووە بە شەوان بەردەوام کارەبایان پێی بدرێت تا وەکوو ئاماژەیێک بێت بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێ بوونە و دوور بێت لە بۆردومان، بۆ ئەوەش لە ھەوڵ داین تا وەکوو داواکارییەکەیان جێبەجێ بکەین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10145

Your Comment

You are replying to: .
captcha