ڕووداوی هاتوچۆ له‌ شاری مه‌لیکشاهی سێ کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئیلام- به‌ هۆی لێکدانی دوو ئۆتۆمبیله‌وه‌ له‌ شاری مه‌لیکشاهیی پارێزگای ئیلام سێ که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک‌پۆلیسی هاتوچۆی ئیلام له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌ هۆی وێککه‌وتنی دوو ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆ و پراید له‌ ڕێگای گوندی گوڵ گوڵی شاری مه‌لیکشاهی گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

سه‌رهه‌نگ ڕه‌زا هیمه‌تی زاده‌ ڕای‌گه‌یاند: له‌و ڕووداوه‌ هاتوچۆوه‌دا سه‌رنشینی ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆ 405 و شوفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبیلی جۆری پرایده‌که‌ گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

سه‌رۆک‌پۆلیسی هاتوچۆی ئیلام زیادی کرد: کارناسانی پۆلیسی هاتوچۆ به‌ ئاماده‌بوون له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌، هۆکاری ڕووداوه‌که‌یان به‌ لادان به‌ چه‌پی ئۆتۆمبیلی جۆری پژۆ 405 ڕاگه‌یاندوووه‌.

سه‌رهه‌نگ هیمه‌تی زاده‌ ڕاشی‌گه‌یاند: ڕووداوه‌که‌ له‌ 8 کیلۆمه‌تریی گوندی گوڵ گوڵی شاری مه‌لیکشاهی ڕووی داوه‌.

سه‌رچاوه‌: په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی هێزی ئینتیزامیی پارێزگای ئیلام

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10142

Your Comment

You are replying to: .
captcha