ئیدریس باڵوکه‌ن 16 ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی بۆ دەرکرا

به‌شی تورکیا- دادگه‌یی کردنی ئیدریس باڵوکه‌ن له‌ حاڵێکدا به‌ڕێوه‌چوو که‌ خۆی له‌ دادگایی کردنه‌که‌دا به‌شدار نه‌بوو به ‌ڤیدیۆ کۆنفرانس وته‌ی وه‌رگیراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دادگای ئامه‌د 16 ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی به‌ سه‌ر ئیدریس باڵوکه‌ن، جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی هه‌ده‌په‌دا سه‌پاند.

باڵوکه‌ن له‌ ئامه‌د دادگایی کرا، خۆی له‌ دادگایی کردنه‌که‌دا به‌شدار نه‌بوو به ‌ڤیدیۆ کۆنفرانس وته‌ی وه‌رگیرا.

له‌و سزایه‌ی به‌ سه‌ریدا دراوه‌ حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوونیه‌تی له‌ رێکخستنی چه‌کدارییدا، چوار ساڵ و حه‌وت مانگ به‌ تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ کردنه‌ بۆ په‌که‌که‌، چوار ساڵ و حه‌وت مانگی دیکه‌ی له ‌به‌ر به‌شداریی ئیدریس باڵوکه‌ن بووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کاندا، دادگای تورکیا به‌شێک له‌و خۆپیشاندان و چالاکییانه‌ به‌ پێشێلکاری یاسای تورکیا ده‌زانێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10140

Your Comment

You are replying to: .
captcha