به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان لوه‌یزی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: بڕیاره ده‌وڵه‌تی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی سه‌ربازی بۆ سه‌پاندنی یاسا و جێگیر کردنی ئاسایش له 5 ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه واتا ناوچه‌کانی قۆش، شێخان، گوێر، دیبکه و فارۆق له باکووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجام بدات.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: دامه‌زراندنی هه‌رێمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بۆ هێزه‌کانی په‌که‌که له چیای قه‌ندیل ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه خێراتر ده‌کاته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان لوه‌یزی وتیشی: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام‌دانی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا به بۆنه‌ی خۆبواردنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشتپرسی له عێراق، ڕاده‌ست نه‌کردنی ده‌روازه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره عێراقییه‌کان بۆ ناوچه‌کانیان و پاشه‌کشێ نه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سنووره‌کانی ساڵی 2003 به بێهۆ ده‌زانێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "24 نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment