فه‌ڕه‌نسا دادگه‌یی کردنی ئەندامانی داعشی وڵاته‌که‌ی ده‌داته‌ ده‌ستی کورد

به‌شی جیهان- فه‌ڕه‌نسا وتوویه‌تی نایه‌وێت ئه‌ندامانی داعشی هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته‌ی که‌ ئێستا له‌ لایه‌ن کورده‌کانی سووریاوه‌ له‌ زیندان دان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وڵات و دادگه‌یییان بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارێزه‌رانی هاووڵاتییانی فه‌ڕه‌نسا‌ییی ئه‌ندامی داعش که‌ له‌ سووریادا زیندانی کراون ده‌ڵێن له‌وه‌ی که‌ هاووڵاتییانیان له‌ لایه‌ن دادوه‌رانی کورده‌وه‌ دادگه‌یی بکرێن نیگه‌رانن.

ئه‌و پارێزه‌رانه‌ وتوویانه‌ دادگه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریا تازه‌کارن و ستاندەره‌ جیهانییه‌کانی دادوه‌رییان نییه‌.

ئه‌و پرسه‌ پاش ڕاگه‌یاندنی زیندانی بوونی ئه‌ندامێکی باڵای ژنی داعشی خرایه‌ ڕوو که‌ له‌ لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ له‌ ڕه‌قه‌ی سووریا ده‌ستگیر کراوه‌. فه‌ڕه‌نسا وتوویه‌تی نایه‌وێت ئه‌و هاووڵاتییه‌ داعشییه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وڵات و له‌ ناوخۆی وڵاتدا دادگه‌یییان بکات.

ده‌وترێت ژماره‌ی 30 ئه‌ندامی داعشی هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ کورد و عێراقییه‌کانه‌وه‌ ده‌ستگیر و له‌ زینداندان.

به‌رپرسانی کوردی سووریا وتوویه‌تی ئاماده‌ن تاکوو ئه‌ندامانی داعشی وڵاتانی ڕاۆژئاوا بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌ڕێننه‌وه‌. وڵاتی به‌ریتانیا که‌ لانی که‌م هاووڵاتییێکی له‌ لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ زیندانی کراوه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاندوووه‌.

به‌ نووسینی میدڵ ئیست ئای، 1910 هاووڵاتیی فه‌ڕه‌نسایی بۆ ته‌ڤل بوون به‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان چوونه‌ته‌ سووریا که‌ 320 که‌سیان ژن و 170 که‌سی دیکه‌شیان منداڵن.

سه‌رچاوه‌ میدڵ ئیست ئای

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10138

Your Comment

You are replying to: .
captcha