سیستەمی کۆنفیدراڵی باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق

بەشی جیهان- فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتارێكدا له‌ ماڵپه‌ڕی ناسراوی ئه‌مریكی "زه‌ هیڵ" داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌ پشت له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و ته‌نیا پشتگیریی حكوومه‌تی به‌غدا نه‌كه‌ن له‌سه‌ر حیساب و زه‌ره‌ری هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس فه‌لاح مسته‌فا هه‌ر له‌و وتاره‌یدا نووسیویه‌تی، پێویسته‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تی وڵاتانی زلهێز ئه‌و راستییه‌ بزانن، كه‌ بوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز و سه‌قامگیر كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و به‌هێزیی عێراقیش ده‌بێت.

ناوبراو زیادیشی کردوووە سیستەمی کۆنفیدراڵی باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق و ئەو سیستەمە پێش بە ناکۆکیی زیاتری نێوان عێراقییەکان دەگرێت.

له‌باره‌ی ئه‌و سزایانه‌ش كه‌ به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی داناوه‌، فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێ ئه‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری خراپی كردۆته‌ سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ و ئابووری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكوو كاریگه‌ریی نه‌رێنیی كردۆته‌ سه‌ر ئه‌و یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره‌یه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ باوه‌شی بۆ كردوونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10135

Your Comment

You are replying to: .
captcha