هەڵسوکەوتی ئەمریکا لەگەڵ کورد، هیچ نەگۆڕاوە

بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا دەڵێت: هێشتا ئامانجی ئەمریکا لە ئامادەبوون لە سووریا و هەڵسوکەوتی لەگەڵ کورد ڕوون نییە.

«قەدری جان» ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) لە قامیشلۆ لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە ئایا وتەکانی «ویلیام روێبوک» بەرپرسی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کە بە شەرقولئەوسەت-ی وتبوو: "ئێمە ڕاشکاوانە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتمان وتووە پشتگیری لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی لەم ناوچەیەدا ناکەین". چۆن هەڵدەسەنگێنن، وتی: جەنابی روێبوک ئێستا ڕۆڵێکی لە ئیدارەی ئەمریکادا نییە، بەڵام بەڕای من گۆڕانکارییێک لە ستراتێژیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا ڕوونادات.

ناوبراو درێژەی دا: توێنەری نوێی ئەمریکا بۆ کاروباری دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا هاتۆتە ناوچەکە و گفتوگۆکانی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکاندا دەست پێکردووە بەڵام هێشتا هیچ باسێک لە ئامانجەکانی ئەمریکا نەکراوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) ڕاشیگەیاند: دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئامانجی ئەمریکا پاراستنی بیرە نەوتەکانی باکووری سووریا نییە بەڵکوو بۆ شەڕی داعش لە سووریایە.

قەدری جان ڕایگەیاند: ڕاگەیێندراوەکەی پێنتاگۆن هەڵگری پەیامێکە بۆ پەیەدە کە لە دانوستانی لایەنە کوردییەکاندا کارشکێنی دەکات و هەروەها هەڵگری پەیامە بۆ تورکیا و ڕووسیا.

ناوبراو ئاشکرای کرد: هەموو ڕۆژێک وجبەیێک لە بارهەڵگر و کەرەستەی جەنگیی ئەمریکا دەگەنە کوردستانی سووریا و ئەمەش بەمانای ئەوەیە کە ئەمریکا لە ئێستادا بەنیازی چۆڵ کردنی سووریا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1013

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha