بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی نووری مالیکی جێگری سەرۆککۆماری عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند ئەو شاندە کوردەی وەکوو ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا سەفەریان کردووە ئەوڕۆ چوونەتە دیداری نووری مالیکی و دواهەمین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان خستۆتە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
بەیاننامەکە باس لەوە دەکات نووری مالیکی لەو دیدارەدا جەختی کردۆتەوە سەر پێویستی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان و دانی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەت و دوور خستنەوەی مەترسی لە هەموو ئایین و ئەتنیکە عێراقییەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە شاندی کوردیش لە دیدارەکەدا پێداگر بوون لەسەر پابەند بوون بە بنەماکانی هاوبەشی و شەراکەتی ڕاستەقینە ل عێراق و دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ تێکڕای کێشەکان ئەوەش لە ڕێگای گفتوگۆی جیدیی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرچاوە: تەلەفزیۆنی دیجلە
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment