کوردپرێس- به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ بافێڵ تاڵه‌بانی به‌رپرسی دژایه‌تیی تیرۆری یه‌كێتی، پرسه سیاسییه‌كان و دۆخی ئه‌منی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاوتوێ كراوه.
عه‌بادی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ بافێڵ تاڵه‌بانی، جه‌ختی كردۆته‌وه له‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم پاش وردبینی كردن تیایدا.
سه‌ردانی بافێڵ تاڵه‌بانی له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆش شاندێكی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ل عه‌بادی كۆ بوونه‌وه، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی داتای ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌یان داوه‌ته حكوومه‌تی عێراق.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment