بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەجیبە نەجیب لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "بغدادالیوم" باس لەوە دەکات چارەسەر کردنی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا ئەرکی ڕاستەوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە بەشدارەکانی نێو حکوومەت واتە پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامییە و دەشڵێت: ئامانجی دیداری ئەو شاندە کوردییەی لەم دواییانەدا سەردانی بەغدایان کردووە تەنیا وەدەست هێنانی پشکی هەڵبژاردن و بەرژەوەندیی حیزبییە و پێوەندیی بە چارەسەر کردنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نییە.
نەجیبە نەجیب جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە حەییدەر عەبادی دەبێ سەرۆكوەزیرانی تێکڕای عێراق بێت و نابێ مەرج بۆ عێراقییەکان و لەوان کوردیش دانێت و دەڵێت: گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا ڕوونی دەکاتەوە و دەیسەلمێنێت کامە لایەن پابەندی دەستووری عێراق نییە.
کۆی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment