بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمشید ئەنساری لە ڕێوڕەسمی مێهرەجانی شەهید ڕەجایی و دووهەمین مێهرەجانی ساڵانەی «کوردستان لە ڕێگای گەشە» وتی: بەداخەوە ئێستاکە خەڵک بیرێکی باشیان سەبارەت بە کردەوەی دەزگا ئیدراییەکانی وڵات نییە و چاکسازی ئەو چەشنە تێڕوانینە ئەرکی سەر شانی هەموو بەرپرسان و دەزگاکانی سەرانسەری وڵاتە.
لە ڕێوڕەسمەدا ڕێز لە کردەوەی دەزگا جێبەجێ کارییەکان گیردرا و ئەنساری ئاماژەی دا بە ژمارەیێکی زۆر دامودەزگا کە لەوحی ڕێزلێگرتنیان وەرگرتووە و وتی: ئەگەر بە ڕاستی بەم چەشنە بێت دەبوو ئێمە لە پارێزگا کێشەمان نەدەبوو بەڵام دەبینین کە کێشەمان لە پارێزگا زۆرە.
ناوبراو وێڕای ڕێزگرتن لە کردەوەی دەزگا جێبەجێکارەکان وتیشی: بۆ چارەسەر کردنی ڕوانگەی خەڵک دەبێت بنەماکانی مافی شارومەندی و ئەو خاڵانەی کە ئاماژە دەکاتە مافی خەڵک لە کاتی چوونیان بۆ ئیدارەکان لە بەرچاو بگیردرێن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment