به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توێژه‌ران پێیان وایه ئه‌و قه‌ڵایه‌ی که دۆزراوه‌ته‌وه له سه‌رده‌می شارستانی (ئۆراتۆ)دا ھه‌بوووه که مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چاخی ئاسنین له نێوانی سه‌ده‌ی (9 و 10)ی به‌ر له زایین‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه تیمێک له ئاسه‌وارناسانی زانکۆی وان توانییان پشکنینی ئه‌و ئاسه‌واره بکه‌ن.
سه‌رۆکی تیمه‌که ڕایگه‌یاند: ئه‌و قه‌ڵایه به‌شێکه له ئاسه‌وارێک که درێژییه‌که‌ی ١ کیلۆمه‌تره.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده له ژێر ئاودا بوووه به‌ڵام چه‌ندین به‌شی بینراوه و به‌رزاییه‌که‌ی (١٠ بۆ ١٣) پێیه.
ھێشتاش زانایان ده‌گه‌ڕێن به شوێن نھێنی زیاتری ئه‌م ده‌ریاچه‌یه که مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له ٦٠٠ ھه‌زار ساڵ.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment