٤ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٤:٤٩
قه‌ڵا ونبوووه‌که‌ی وان دۆزرایه‌وه‌

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا/ کوردی- توێژه‌ران توانییان قه‌ڵایێکی ونبوو بدۆزنه‌وه‌ که مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سێ ھه‌زار ساڵ له ‌ده‌ریاچه‌ی (وان) له‌ تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توێژه‌ران پێیان وایه‌ ئه‌و قه‌ڵایه‌ی که ‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ له ‌سه‌رده‌می شارستانی (ئۆراتۆ)دا ھه‌بوووه‌ که‌ مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ چاخی ئاسنین له ‌نێوانی سه‌ده‌ی (9 و 10)ی به‌ر له ‌‌زاییندا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تیمێک له‌ ئاسه‌وارناسانی زانکۆی وان توانییان پشکنینی ئه‌و ئاسه‌واره‌ بکه‌ن.

سه‌رۆکی تیمه‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌و قه‌ڵایه‌ به‌شێکه‌ له ‌ئاسه‌وارێک که ‌درێژییه‌که‌ی ١ کیلۆمه‌تره‌.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌ له ‌ژێر ئاودا بوووه‌ به‌ڵام چه‌ندین به‌شی بینراوه‌ و به‌رزاییه‌که‌ی (١٠ بۆ ١٣) پێیه‌.

ھێشتاش زانایان ده‌گه‌ڕێن به‌ شوێن نھێنی زیاتری ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ که‌ مێژوووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ ٦٠٠ ھه‌زار ساڵ.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10104

Your Comment

You are replying to: .
captcha