زه‌مانه‌تی بانکی کێشه‌ی گه‌وره‌ی جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌ی ڕه‌خساندنی هه‌لی کاره‌

به‌شی کوردستان- ئه‌میر قادری له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکی ئیداره‌ی پارێزگاریی کوردستاندا گوتی: زه‌مانه‌ته‌ بانکییه‌کان بوونه‌ته‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌ بۆ پرسی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌شێک له‌و زه‌مانه‌تانه‌ وه‌ئه‌ستۆ بگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر قادری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی کرده‌وه‌: دابین کردنی زه‌مانه‌تی بانکی کێشه‌یێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار داڕێژراون.

ناوبراو گوتیشی: پێویسته‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ چاره‌سه‌رێکی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ تاوه‌کوو ڕه‌وتی بره‌وپێدانی به‌ستێنی ده‌رفه‌تی کار ببینین.

جێگری ئاوه‌دانکاریی پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: هه‌ندێک له‌ بانکه‌کانی سه‌نته‌ری پارێزگا ئیزن ناده‌ن لقه‌کانی دیکه‌یان ده‌ستکراوه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و کێشانه‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئێستا بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی به‌ گوندنشینه‌کان له‌ بانکی که‌شاوه‌رزیدا کێشه‌مان نییه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لێهاتووییی پسپۆڕانی ئه‌و بانکه‌ له‌ بواری پێدانی قه‌رزه‌کاندا.

به‌ وته‌ی قادری هه‌ندێک له‌و بانکانه‌ی قه‌رزی بانکی ده‌ده‌ن تاوتوێی پێویستیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کردوووه‌ و تیمی کارناسی و پسپۆڕی گونجاویان له‌و باره‌یه‌وه‌ نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10103

Your Comment

You are replying to: .
captcha