به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌میر قادری له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: دابین کردنی زه‌مانه‌تی بانکی کێشه‌یێکی گه‌وره‌یه بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی به مه‌به‌ستی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار داڕێژراون.
ناوبراو گوتیشی: پێویسته له‌و باره‌یه‌وه چاره‌سه‌رێکی گونجاو بدۆزرێته‌وه تاوه‌کوو ڕه‌وتی بره‌وپێدانی به‌ستێنی ده‌رفه‌تی کار ببینین.
جێگری ئاوه‌دانکاریی پارێزگاری کوردستان زیادی کرد: هه‌ندێک له بانکه‌کانی سه‌نته‌ری پارێزگا ئیزن ناده‌ن لقه‌کانی دیکه‌یان ده‌ستکراوه بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئێستا بۆ پێدانی قه‌رزی بانکی به گوندنشینه‌کان له بانکی که‌شاوه‌رزیدا کێشه‌مان نییه و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێهاتووییی پسپۆڕانی ئه‌و بانکه له بواری پێدانی قه‌رزه‌کاندا.
به وته‌ی قادری هه‌ندێک له‌و بانکانه‌ی قه‌رزی بانکی ده‌ده‌ن تاوتوێی پێویستیان له‌و باره‌یه‌وه نه‌کردوووه و تیمی کارناسی و پسپۆڕی گونجاویان له‌و باره‌یه‌وه نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment