ئه‌مریکا و ڕووسیا ده‌سه‌ڵاتی تورکیایان له‌ سووریا به‌رته‌سک کردۆته‌وه‌

به‌شی جیهان- توێژه‌ری مێژووی سووریا و پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێی وایه‌ تورکیا له‌ سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیاوه به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ته‌‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ نه‌توانێت به‌ ئامانجه‌کانی خۆی له‌ سووریا بگات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فادی ئه‌سبه‌ر بنیاتنه‌ری په‌یمانگای مێژووی دیمه‌شق و توێژه‌ری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ یادداشتێکدا نووسیی: به‌و بۆنه‌وه‌ تورکیا له‌ سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیاوه‌ به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه‌، ناتوانێت به‌ ئامانجه‌کانی بگات که‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ دایڕشتبوو.

ناوبراو له‌ یادداشته‌که‌ی که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌ب نیووزدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ده‌نووسێت: له‌ کاتێکدا هێزه‌کانی کوردی سووریا به‌هێز بوونه‌وه‌ تورکیا هه‌وڵی دا هه‌ندێک به‌شی ئیدلیب و حه‌ڵه‌ب داگیر بکات و ڕێگری له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کان بکات به‌ڵام نه‌یتوانی میلیشیا کورده‌کان و ئه‌مریکا له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جیا بکاته‌وه‌.

ئه‌و کارناسه‌ی پرسه‌ سیاسییه‌کان له‌ درێژه‌دا ده‌نووسێت: هه‌میشه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات مه‌نبه‌ج و عه‌فرین کۆنتڕۆڵ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی به‌رته‌سک بوونه‌وه‌ی تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ڕووسیا نه‌یتوانیوه‌ به‌ ئامانجه‌کانی خۆی بگات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10101

Your Comment

You are replying to: .
captcha