به‌غدا ئاماده‌یه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێکخراوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق باس له‌ نه‌بوونی ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌کات و ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ ئاماده‌یه‌ کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و ده‌روازانه‌ بگرێته‌ ده‌ست.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د شویلی وته‌بێژی ڕێکخراوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد تاکوو ئێستا هیچ جۆره‌ ڕێککه‌وتنێک له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌: ڕێکخراوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق تیمێکی کارناسییه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ شێوازی ئیداره‌ کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان ده‌کات.

شویلی وتیشی: ڕێکخراوی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کۆنتڕۆڵی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ییی ته‌واوی هه‌یه‌ و ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ ئێستا هه‌وڵی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی "طریبیل" ده‌دات که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان عێراق و ئۆردۆن و ئاڵوگۆڕیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات به‌هێز ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "عراق پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10097

Your Comment

You are replying to: .
captcha