ڕێكکه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا له‌باره‌ی سنووره‌کان ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کاردانه‌وه‌ی به‌ لێدوانی ڕاوێژکارێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیشان دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا له‌ گفتوگۆکانیاندا له‌سه‌ر ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ڕێککه‌وتوون و ناوبراو ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به‌ "المعلومه‌"ی وتوووه‌: له‌ حه‌فته‌یێک پێش ئێستاوه‌ هه‌ندێ دانووستان له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌باره‌ی پرسه‌ جێناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن و لێکه‌وته‌کانی گشتپرسیی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو وتیشی: لێدوانی ئێحسان شمری ڕاوێژکاری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو لا له‌سه‌ر ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه‌ بۆ به‌غدا لێدوانێکی دروست نییه‌.

شایانی باسه‌؛ پێشتر ئێحسان شمری له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیبووی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پێی ده‌ستوور و به‌ بۆنه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ناوخۆییی خۆی هه‌ندێ بڕیاری گرتۆته‌ به‌ر و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ڕێککه‌وتوووه‌ و نموونه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ بڕیاری داوه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان ڕاده‌ستی به‌غدا بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10096

Your Comment

You are replying to: .
captcha