سوودی خواردنی‌ ماسی‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ كۆرپه‌له‌

به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیا- به‌پێی ئه‌نجامی‌ توێژینه‌وه‌یێكی‌ پزیشكی ده‌ركه‌وتوووه‌ ماسی‌ نه‌ک ته‌نیا سوودی‌ بۆ مرۆڤی‌ ئاسایی هه‌یه‌، به‌ڵكوو سودێكی‌ زۆر به‌و ژنانه‌ ده‌گه‌یێنێت كه‌ دووگیانن، به‌تایبه‌ت بۆ كۆرپه‌له‌كانیان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا له‌سه‌ر چه‌ند ژنێكی دووگیان ئه‌نجام دراوه‌ و داوایان لێكراوه‌ بۆ ماوه‌یێک ڕۆژانه‌ بڕێک ماسی بخۆن و ئه‌و خواردنه‌ له‌ ژه‌مه‌ خۆراكییه‌كانیاندا هه‌بێت، دواتر له ‌دوای‌ 20 هه‌فته‌ له‌ منداڵ بوون توێژه‌ره‌كان چاودێری منداڵی ئه‌و ژنانه‌یان كردوووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتوووه‌ كه‌ زۆر ته‌ندروسترن له‌و منداڵانه‌ی دایكیان له‌ كاتی دووگیاندا ماسی نه‌خواردوووه‌.

توێژه‌ره‌كان باسیان له‌وه‌ كردوووه‌ به‌ ناوی ده‌ریا و زه‌ریاكاندا ژماره‌یێكی زۆر ڕووه‌كی سودبه‌خش هه‌یه‌ و ئه‌و ڕووه‌كانه‌ش خۆراكی ماسییه‌كانن، و له‌كاتی خواردنیاندا به‌شێكی زۆری مادده‌ سود به‌خشه‌كان ده‌چنه‌ له‌شی ماسییه‌كانه‌وه‌، پاش خواردنی ماسییه‌كه‌ش ئه‌و سودانه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ.

توێژینه‌وه‌كه‌ داوا له‌ هاووڵاتییان به‌ گشتی و ژنانی دووگیان به‌ تایبه‌تی ده‌كات، به‌رده‌وام گرنگی به‌ خواردنی ماسی بده‌ن و هه‌فتانه‌ دووجار ئه‌و جۆره‌ خۆراكه‌ له‌ ژه‌مه‌كانیاندا هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10092

Your Comment

You are replying to: .
captcha