به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووباره پان و به‌رینه‌که‌ی نیاگارا که کاته‌کانی دیکه دیمه‌نێکی به‌هاری پیشان ده‌دا، به‌هۆی نزم بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، بوووه سه‌هۆڵبه‌ندان، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌شتیاران له گه‌شت کردن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نهوهسهتان.
ئارلین جیمنز، گه‌شتیارێکه و ده‌ڵێ "پێویستت به پێڵاوی گه‌رم و کڵاویکی باشه، ئه‌وکات ده‌توانیت بۆ خۆت بگه‌ڕی. ئه‌وه‌نده‌ش ده‌هێنێت سه‌ردانی ئێره بکه‌ی. هیچ شتێک وه‌کوو ژیانی ئێره نییه. ته‌نیا چه‌ند مانگێکمان بۆ به‌هار ماوه".
گه‌شت کردن بۆ بینینی تاڤگه‌کانی نیاگارا مێژووێکی دێرینی هه‌یه، به‌ڵام له دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌و تاڤگانه له فیلمێکی خانمه ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌مریکی مارلین مۆنڕۆ، له ساڵی 1953 خه‌ڵکی زیاتر به‌و تاڤگانه ئاشنا بوون و زیاتر بووژایه‌وه، به جۆرێک ته‌نیا له ساڵی 2009دا 28 ملیۆن که‌س بۆ بینینی تاڤگه‌کان ڕوویان له‌و ناوچه‌یه‌ی که‌نه‌دا کردوووه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment