شاندێكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای عێراق كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، به ‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سوپای عێراق، سه‌ردانی شاری موسڵیان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ شاندێكی سوپای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تیی عوسمان غانمی سوپاسالاری عێراق، له ‌باره‌ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كۆ بوونه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان.

هاوكات سه‌رچاوه‌یێک له ‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ له ‌بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی مووسڵ ئه‌نجام دراوه‌، هه‌ر دوو لاش ده‌یانه‌وێت له ‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانه‌وه‌ بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن".

له ‌پاش ڕووداوه‌كانی مانگی ئاكته‌وبری ساڵی 2017، شاندی سه‌ربازیی هه‌رێم و به‌غدا چه‌ند جارێک له ‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌ر دوو لا هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆی نه‌بوووه‌، ته‌نها له‌ سه‌ر ئاستی لێكتێگه‌یشتن ماوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10080

Your Comment

You are replying to: .
captcha