پڕۆژه‌کەی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ چاره‌ کردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا جێی ئومێد نییە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا ده‌رئه‌نجامێکی به‌دواوه‌ نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولهادی سه‌عداوی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"دا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هیوایێک به‌ پڕۆژه‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا نییه‌؛ چوونکه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ دوور له‌ ڕاستییه‌ و بۆ پشتیوانی و لایه‌نگری له‌ کورده‌کان ده‌بێت.

ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه‌: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ خوازیاری جێبه‌جێ کردنی ده‌ستووره‌ هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بێ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان ڕاده‌ستی به‌غدا بکاته‌وه‌.

عه‌بدولهادی سه‌عداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان واتا پارتی و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌مپه‌ر له‌ به‌رده‌م گفتوگۆی به‌غدا- هه‌ولێر ده‌نێنه‌وه و هۆکاری ئه‌و له‌مپه‌رنانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌و گفتوگۆیانه‌دا دزینی داهاته‌ نه‌وتییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه‌وه‌ ئاشکرا ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10074

Your Comment

You are replying to: .
captcha