کوردپرێس:
سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند دوکتور ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکی نووسراودا بە بۆنەی 42هەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆزباییی خۆی ئاراستەی نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسووڵی ئێران لە هەولێر کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هیوای ئەوەی خواستووە کە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ڕۆژ لە وای ڕۆژ دەوڵەمەندتر بکرێت.
Your Comment