به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵگورد حیکمه‌ت به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: ئه‌و 35 خاڵه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هاوكاریی هاوپه‌یمانان ئاماده‌ی کردبوون بۆ چاكسازی کردن و ڕێک‌خستنه‌وه‌ی هێزه‌کان، ئه‌مساڵ جێبه‌جێ ده‌کرێن و یه‌کێک له خاڵه‌کانیش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاریی سه‌ربه‌خۆی هێزه‌كانی 70 و 80یه.
ناوبراو گوتیشی: "پێشتر كاری زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه كرد به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی له 2017دا دروست بوو 35 خاڵه‌که جێبه‌جێ نه‌كران. ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین له 2018 جێبه‌جێیان بكه‌ین".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه که هاوپه‌یمانان بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌که هاوكاریان ده‌بن و زیادیشی کرد: "ئه‌مساڵ یه‌كه‌ی ژمێریاریی سه‌ربه‌خۆی هێزه‌كانی 70 و 80 نامێنێ و به‌م جۆره‌ش یه‌كه‌كانی 70 و 80 ده‌خرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
پێشتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هاوكاریی وڵاتانی هاوپه‌یمان پڕۆژه‌یێكی بۆ چاكسازی کردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده كردبوو به‌ڵام پڕۆژه‌كه له 2017 نه‌چووه بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
هه‌روه‌ها مادده‌ی چواره‌می ئه‌و پڕۆژه چاکسازییه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی چاکسازی کردن له مووچه و خانه‌نشینانی نایاسایی ئاماده‌ی کردوووه ئه‌مڕۆ پێشکه‌شی په‌رله‌مانی ده‌کات که تایبه‌ته به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و له‌وێش ئاماژه به یه‌که‌کانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment