به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵ و گۆڕان گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی عێراق له‌وانه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق كۆ بوونه‌وه.
ناوبراو وتیشی:"ئاگاداری ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه نین به‌ڵام بۆ تاوتوێ كردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان هاتوون به تایبه‌ت كه كۆمه‌ڵ و گۆڕانیش وه‌ک دوو هێزی ئۆپۆزسیۆن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بوونیان هه‌یه. داوا كراوه ئه‌و دوو هێزه ببینرێن و گفتوگۆ له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ ئاشكراشی كرد: وه‌فده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ پێكهاتوووه له (محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ و ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران).
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment