بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەکر بۆزداغ، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێرانه‌وه دەڵێت: تورکیا دژی گۆڕانکاری دەسەڵات و هاتنە سەر دەسەڵاتی لایەنێکە بەرێگای ناشەرعی و دوور لە یاسا و دەستوور یان بە بەکارهێنانی توندوتیژی یان دەستێوەردانی دەرەکی لە ئێرانە.
بۆزداغ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران کردووە.
جێگری سەرۆک وەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا رایگه‌یاندووه كه وڵاتەکەی له نزیكه‌وه چاودێریی رووداوه‌كانی ئێران ده‌كات و ئارامی، سه‌قامگیری و ئاشتیی ئێرانی به‌لاوه گرنگه.
بۆزداغ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ئاشكرایه ئارامی، سه‌قامگیری و ئاشتیی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران و ئێرانییه‌كان و ناوچهكهدایهوه و قه‌یران و بارگرژی و پێكدادانیش، زیان به ئێران، ئێرانییه‌كان و ناوچه‌كه ده‌گه‌یێنێت و نووسیویه‌تی: به‌ئامانجی پارێزگاری كردن له ئارامی، ئاشتی و سه‌قامگیری، به گرنگی ده‌زانین جارێكی دیكه جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه پێویسته ده‌سه‌ڵات و گه‌لی ئێران به وریایی و به‌رچاوڕوونی و خوێنساردییه‌وه له به‌رانبه‌ر پیلان و ته‌ڵه‌كه‌ی ئاژاوه‌گێڕیدا مامه‌ڵه بكه‌ن.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment