به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕڤانانی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره له پارێزگای ده‌یره‌زوور، دوو گوندی "ابو حردوب" و "النبئی"یان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه له بنده‌ست داعش ئازاد کرد.
ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره گه‌شتۆته 115هه‌مین ڕۆژی خۆی و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا و به پشتیوانیی ئیئتیلافی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا و به مه‌به‌ستی ئازاد کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له پارێزگای ده‌یره‌زوور ده‌ستی پێ‌کرد و به پێشڕه‌ویی سوپای دیموکراتیک درێژه‌ی هه‌یه.
ڕۆژی ڕابردوو پاش پێکدادانێکی قورس که له نێوان هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیک و داعش ڕووی دا، شه‌ڕڤانانی کورد- عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا گونده‌کانی "ابو حردوب" و "النبئی" له 25 کیلۆمه‌تری باشووری شارۆچکه‌ی حاجینیان ئازاد کرد.
له‌و پێکدادانه‌دا 17 چه‌کداری داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبێلی ئه‌و گرووپه تێک شکێندرا و ڕۆژ له دوای ڕۆژ قه‌له‌مڕه‌وی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش له سووریا بچووکتر ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی ڕابردووش وته‌بێژی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره ڕایگه‌یاند: داعش دوا هه‌ناسه‌کانی ده‌کێشێت و به‌م زوووانه سوپای دیموکراتیکی سووریا ته‌فروتونای ئه‌و گرووپه ڕاده‌گه‌یێنێت.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment