به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ به‌شاره‌تی به‌رپرسی لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌ت واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیاریی كردوووه و هیچ واده‌یێک نه‌ماوه له به‌رده‌م ئه‌وه‌ی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی كاتی دروست بكرێت و ئێستا ئه‌م حكوومه‌ته حكوومه‌تیكی كاتییه."
ناوبراو وتیشی: "باشتر وایه لایه‌نه‌كانی هه‌رێم به‌و دوو لایه‌نه‌ی كه له حكوومه‌تیش هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگیانه ببنه‌وه كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردوووه به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڵوێسته توندانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت خه‌ڵكی هه‌رێم چیتر قه‌یرانی گه‌وره ڕووبه‌ری نه‌بێته‌وه."
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه چه‌ند لایه‌نێک له هه‌رێمی کوردستان داوای هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی کابینه‌ی ئێستای حکوومه‌تی هه‌رێم و دروست کردنی کابینه‌یێکی ڕاگوزه‌ریی ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment