بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی كەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندانی وت: "سەبارەت بە ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان و دۆسیەی ووردبینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە كەرتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم، داوایێكیان ئاراستەی هەرێم كردوووە كە تیمێكی هونەری پسپۆڕ بۆ بەغدا بنێرن و ئێستا چاوەڕوانی گەیشتنی لیژنە هونەرییەكەی هەرێم دەكەین."
ناوبراو وتیشی: "لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی و لێکتێگەیشتن هەبوووە لە نێوان فەرمانبەرانی حكوومەتی ناوەندی لە هەرێم و لە نێوانیشیاندا پاسەوانی و فەرمانبەرانی سەرچاوە ئاوییەكان، فەرمانبەرانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە.
حهدیسی زیادیشی کرد: "ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیێكی پێكهێناوە بۆ سەبارەت بە ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان و گومرگەكان و دۆسیەی ووردبینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كەرتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم، داوایێكیان ئاراستەی هەرێم كردوووە كە تیمێكی هونەری پسپۆڕ بۆ بەغدا بنێرن و ئێستا چاوەڕوانی گەیشتنی لیژنە هونەرییەكەی هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیێكی هاوبەش لە هاوتاكانیان لە حكوومەتی ناوەندی ئەنجام بدەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment