به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاماده‌ییی ڕاگه‌یاندوووه‌

به‌شی جیهان- سەعد حەدیسی، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی عێراق ڕای‌دەگەیێنێت: سەبارەت بە ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان و دۆسیەی ووردبینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئێستا بەغدا چاوەڕوانی گەیشتنی لیژنەیێک لە هەرێمەوە دەكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی كەمێک لەمەوبەر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندانی وت: "سەبارەت بە ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان و دۆسیەی ووردبینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە كەرتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم، داوایێكیان ئاراستەی هەرێم كردوووە كە تیمێكی هونەری پسپۆڕ بۆ بەغدا بنێرن و ئێستا چاوەڕوانی گەیشتنی لیژنە هونەرییەكەی هەرێم دەكەین."

ناوبراو وتیشی: "لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی و لێکتێگەیشتن هەبوووە لە نێوان فەرمانبەرانی حكوومەتی ناوەندی لە هەرێم و لە نێوانیشیاندا پاسەوانی و فەرمانبەرانی سەرچاوە ئاوییەكان، فەرمانبەرانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە.

حه‌دیسی زیادیشی کرد: "ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لیژنەیێكی پێكهێناوە بۆ سەبارەت بە ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان و گومرگەكان و دۆسیەی ووردبینی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كەرتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم، داوایێكیان ئاراستەی هەرێم كردوووە كە تیمێكی هونەری پسپۆڕ بۆ بەغدا بنێرن و ئێستا چاوەڕوانی گەیشتنی لیژنە هونەرییەكەی هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیێكی هاوبەش لە هاوتاكانیان لە حكوومەتی ناوەندی ئەنجام بدەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10035

Your Comment

You are replying to: .
captcha