به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی پێنجشه‌ممه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندروستیی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی کۆ ده‌بنه‌وه سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه کرد: "تا ئێستا لیستی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته نه‌نێردراوه بۆ به‌غدا."
ناوبراو وتیشی: "له کۆبوونه‌وه‌که بڕیار له‌باره‌ی واده‌ی ناردنی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ته‌که ده‌درێت."
دوێنێ سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی فه‌رمیی حکوومه‌تی عێراق له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان ڕای‌گه‌یاند: "سه‌باره‌ت به ئاسایشی ده‌روازه سنوورییه‌کان و دۆسیه‌ی وردبینی کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم له که‌رتی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێم داوایێکیان ئاراسته‌ی ھه‌رێم کردوووه که تیمێکی ھونه‌ری پسپۆڕ بۆ به‌غدا بنێرن و ئێستا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی لیژنه ھونه‌رییه‌که‌ی ھه‌رێم ده‌که‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment